ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: كابینە یەكلەدواییەكەكانی هەرێم تەنیا بەهۆی سیاسەتی ئابووریی سەربەخۆوە 110 ترلیۆن دینار زیانی لە هەرێمی كوردستان داوە. لە ڕووماڵێكی تایبەتی ، كە پەیوەستبوو بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان، ئەو ئەندامەی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایشیگەیاند: حكومەتی ماوەبەسەرچوو لەژێر فشاری ئەمریكا نەوتی ڕادەست كرد، ئەگەرنا ئەگەر خەڵكی هەرێم لەبرسیشا بمردایە ئەو كارەی نەدەكرد.
