خوێندراوەتەوە: (13)

سەرۆك كۆماری توركیا لەیاداشتێكدا داوای درێژكردنەوەی ماوەی ناردنی سەربازی وڵاتەكەی لەعێراق و سوریا ئاڕاستەی پەرلەمان دەكات و داواشدەكات بڕیارەكەی جێبەجێبكرێت، بەگوێرەی یاداشتەكەش ڕۆژئاوی كوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا یاداشتی درێژکردنەوەی ماوەی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سوریا بۆ سێ ساڵی دیکە، ئاڕاستەی پەرلەمان کرد.

یاداشتەکە بەواژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەوانەی پەرلەمان کراو تێیدا داوا کراوە ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکان لەباشورو ڕۆژئاوای کوردستان و عێراق و سوریا بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە درێژ بکرێنەوە.

لەیاداشتەکەدا، دۆخی ئێستای عێراق و سوریا وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ناوبراوە و تێیدا هاتووە،” بەردەوامیی هەڕەشەی تیرۆرو نەبوونی سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لەناوچەکانی دراوسێی سنورە وشکانییەکانی باشوری تورکیا، مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان دروست دەکات.”

لەیاداشتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی رێزگرتن لە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی عێراق و سوریاو، بانگەوازی نەتەوە یەکگرتوەکان بەژمارە 2170 کە داوا لەهەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش و رێکخراوە هاوشێوەکان رێکاری پێویست بگرنەبەر، رەوایەتیی نێودەوڵەتی بە یاداشتەکە دەدات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 220 Today: 1,088 📊 Click Here