خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا کۆبووەوە.

ئەمەش لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە لوتکەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە، بۆ تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کردووە.

ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا هەنگاو دەنێت تا هەموو پێکهاتەکانی سوریا کۆبکاتەوە.

ناوبراو جەختی لە گرنگی یەکڕیزی سوریا و پابەندبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لەگەڵ حکومەتی سوریا کردەوە.

سەرۆکی تورکیا بەشداریی شەرعی لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گرنگییەکی مێژوویی زانی.

ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە بەشداری شەرع لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگییەکی مێژوویی هەیە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سوریا و کار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 2,554 📊 Click Here