خوێندراوەتەوە: (74)

سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لەهەسەدە كرد ڕێگه‌ی هەڵە نهگرێتهبهرو دەڵێت،” یەکگرتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەگەڵ دیمەشق گەشەسەندنی وڵات خێراتر دەکات”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەکاتی گەشتی گەڕانەوە لەشەرم شێخ ڕایگه‌یاند، “یەکگرتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەگەڵ دیمەشق گەشەسەندنی وڵات خێراتر دەکات، هۆشداری دەدەینەوه هه‌سه‌ده لە ەردەوامبون لەڕێگەی هەڵە، دا‌واشیان لێدەکەین پشتیوانی لەیەکڕیزی و یەکگرتویی سوریا بکەن”.

ئەردۆغان هیوای ئەوەی دەربڕی کە هەسەدە هەڵوێستێک بگرێتەبەر کە ببێتە هۆی یەکڕیزی خاکی سوریا‌و ئایندەیەکی خۆشگوزەران بۆ ئەو وڵاتە”.
دوپاتیکردەوە، پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی سوریا لەهەموو ئاستەکان و لەهەموو بوارەکاندا بەردەوامن، ئێمە سورین لەسەر بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و هاوکاری نزیک بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی سوریا‌و ناوچەکە”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “هیچ بوارێک نییە بۆ ئەوەی ئەحمەد شه‌رع سەرۆک کۆماری سوریا‌و هاوەڵەکانی بەتەنیا جێبهێڵین”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 1,472 📊 Click Here