خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ئەمریكا كەشتییەكی دیكەی لە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا بۆردومان كرد و گرژیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە هەڵكشاندایە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە هێزەكانی ئەمریكا كەشتییەكی دیكەیان لە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا بۆردومان كردووە كە گومانی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەری لێ كراوە. ترەمپ لە وتارێكدا لە تەنیشت كەشتیی فڕۆكەهەڵگری هاری ئێس ترومان-ی ئەمریكییەوە ڕایگەیاند: دەستیان بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەكانی ماددەی هۆشبەر كردووە كە لە ڕێی وشكانییەوە ئەنجام دەدرێن، لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكی نوێیان ئەنجدام داوە و كەشتییەكانی بۆردوامن كردووە. ترەمپ دەڵێت: دوای ئۆپراسیۆنەكانمان لەمەودوا قاچاخچێتیی لەڕێی دەریاوە ناكرێت، بۆیە لەمەودوا لەڕێگەی وشكانییەوە بەدوایاندا دەگەڕێین. ئەمەش دوای ئەوە دێت لە مانگی ڕابردووەوە ئەمریكا بە فەرمی ململانێی چەكداریی لەگەڵ مافیاكانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندووە و بەو پاساوەش هێزە دەریاییەكانی واشنتۆن لە نزیك سنووریی ئاویی ڤەنزوێلا جێگیر كراون و هەڕەشەی پەلاماردانی ڤەنزوێلاش لەئارادایە. لە بەرانبەردا سەرۆكی ڤەنزوێلا ڕایگەیاندووە، ئەمریكا دەیەوێت لەڕێی هێرشی سەربازییەوە ڕژێمی سیاسیی لە وڵاتەكەی بگۆڕێت و بۆ ئەو مەبەستە سەربازانی یەدەگی بانگهێشت كردووەتەوە و ئامادەی هەر جۆرە بەرەنگارییەكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 188 Today: 1,288 📊 Click Here