خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، دەگەڕێمەوە بۆ واشنتۆن، چونكە وڵاتێكی دیكە دەچێتە ناو ڕێككەوتننامەی ئیبراهیمییەوە. ویتكۆف ناوی ئەو وڵاتە نوێیەی نەهێناوە بەڵام پێگەی ئەكسیۆس بلاوی كردووەتەوە، وڵاتەكە كۆماری كازاخستانە لە ئاسیای ناوەڕاست كە زیاتر لە 30 ساڵە پەیوەندیی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی هەیە. بەرپرسێكی ئەمریكا باسی لەوە كردووە، سبەی قاسم جومارت تۆكاییف، سەرۆكی كازاخستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆ دەبێتەوە و واژووكردنی ڕێككەوتننامەی ئیبراهیمی ڕادەگەیەنن، ئەمەش هەناگوێكە بۆ كاراكردنی ڕێككەوتننامەكە. ڕێككەوتننامەكانی ئیبراهیمی لەلایەن ئەمریكاوە سەرپەرشتی دەكرێت و ئامانجی هەماهەنگی و هاوكاریی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە لەنێوان قەوارەی زایۆنی و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی. ئەمریكا دەیەوێت لەڕێگەی ئەم ڕێككەوتننامەیەوە شەرعیەت بداتە قەوارەی زایۆنی و جێگەی ئەم قەوارە داگیركەرە لەناو وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیدا بەهێز بكات. ساڵی 2020یش ڕێككەوتننامەكانی ئیبراهیمی لە نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بە نێوەندگیریی ئەمریكا واژوو كرا. كازاخستان گەورەترین وڵاتی ئاسیای ناوەڕاستە و لەگەڵ ڕووسیا و چین سنوروی هەیە، زیاتر لە سەدا 90 ی دانیشتووانەكەی مسوڵمانن بەڵام سێ دەیەیە پەیوەندیی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی دروست كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 2,656 📊 Click Here