خوێندراوەتەوە: (1.2K)

کونسوڵخانەی ئەمریکا
لەهەولێر ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت،” ئێمە
ئامادەین پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە “.

کونسوڵخانەی ئەمریکا
لەهەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمریکا بە توندی هێرشی تیرۆریستیی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سلێمانی ئیدانە دەکات
.

ئەوەشیخستەڕوو،” ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و هاوبەشەکانی دیکەی عێراقیدا هاوڕاین لە داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ
گرتنەبەری رێوشوێنی دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە،
کە دوایین هەوڵە لە زنجیرەیەک هەوڵی ئەکتەرە خراپەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق
و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق “.

کونسوڵخانەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد،” ئێمە ئامادەین
پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە، و بە بەردەوامی جەخت لەسەر
گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی، و دڵنیابونەوە
لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و موشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی
دەوڵەتەوە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 1,829 📊 Click Here