خوێندراوەتەوە: (966)

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند،بە خێرایی” لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەولێر و بەغدا کار دەکەن بۆ جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی موشەکیی بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی هەستیاری هەرێمی کوردستان لە هێرشەکان.

جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ چەند دەزگایەکی راگەیاندن لە بەغدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر کۆرمۆر “قێزەون” بووە و وتیشی ” لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە پەیوەندیی بەردەوامداین و کار دەکەن بۆ ناردنی ئەو سیستمانەی کە ژێرخانی هەستیار دەپارێزن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و بریکارەکانی، کە بە مووشەک و درۆن هەڕەشە لە سەقامگیری و هاوکاریی ئابووری دەکەن”.

هاوکات وتیشی “پێویستە سەرچاوەی کێشەکە چارەسەر بکرێت، کە بریتییە لەبڵاوبوونەوەی توانای سەربازی لە دەستی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، کە هەڕەشە لە سەلامەتیی ئەمریکی و عێراقییەکان دەکات”.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە نێوان پارتی و یەکێتی، بەرپرسی کارەکانی ئەمریکا وتی، واشنتن لە نزیکەوە چاودێری دەکات و وتی: “پێویستە ئەم گفتوگۆیانە بە خێرایی بەڕێوە بچن.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 677 📊 Click Here