خوێندراوەتەوە: (891)

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رەتیدەکاتەوە هیچ پلانێکیان هەبێت بۆ ناردنی
هێزی سەربازی بۆ غەززە و دەڵێت،” رۆڵمان تەنها چاودێریکردنی ئاگربەست دەبێت “.

جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەکرد،” چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ده‌ستگیركراوه‌كانی غه‌ززه ئازاد بكرێن “.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەوەی لەغەززە بەدیهاتوە لەئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بوە.

هاوکات، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا دوای
سەردانیکردنی کەرتی غەززە باسی لەوەکرد، هیچ هێزێکی ئەمریکی لەناوچەی فەلەستین
جێگیر ناکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئوسامە حەمدان بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس ئاشكرایكردوه، “ئازادکردنی 48 بارمتە (زیندوو و مردوو) کە زۆربەیان ئیسرائیلین، لەغەززە سەرلەبەیانی سبه‌ینێ دوشەممە دەستپێدەکات ئەمەش بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەیە کە کراوە”.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 1,984 📊 Click Here