وا بڕیارە ئەمڕۆ لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئیتاڵیا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، موسوڵمانانی ڕەوەندی کوردی خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجام بدەن.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 11:00 بە کاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و مەبەستی سەرەکیش لێی باشترکردنی دۆخ و گوزەرانی مامۆستا کرێکارە لە زیندانەکانی ئیتاڵیا.
ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە داوا لە ڕەوەندی کوردی دەکەن بچن بە دەم بانگەوازەکەیانەوە و بە گەرموگوڕی و بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەشداری لە خۆپیشاندانەکە بکەن.
