خوێندراوەتەوە: (1.2K)

دەقى ڕاگەیەنراوەکە: ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو و خشڵی ئافرەتی بۆ ئەمساڵ راگەیاند، کە لێرەدا پوختەی فەتواکەو رێژەو ئەندازەی دیاریکراو دەخەینە ڕوو: ١- نيسابى (زەکاتی پارە) بۆ ئەم ساڵ بریتییە لە: (٣) ملیون دیناری عێراقی. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، واجبە زەکاتی لە سەدا دوو و نیو(2.5 %) لێ بدات، واتە لە (یەک) ملیۆن (٢٥) هەزار دینار، لە (یەک) دەفتەر دۆلار (٢٥٠ دۆلار). ٢- نیسابی (زەکاتی زیو) بریتییە لە: (٢٠٠) دیرهەم، کە دەکاتە (١٤٠) مسقاڵ. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لە سەدا دوو و نیو (2.5 %) زەکاتی لێ بدات. ٣- نیسابی (زەکاتی زێڕ) بریتییە لە (٢٠) مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە (نیو) مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر (٤٠) مسقاڵ بوو، (یەک) مسقاڵ واجبە. ٤- نیسابی (زەکاتی خشڵ)ی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاری بهێنن و تیجارەتی پێوە نەکەن بریتییە (٢٠٠) دووسەد مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لەسەدا دوو و نیوی(2.5 %) لێ بدات. ٥- زەکاتی (سەرفیترە) بۆ ئەم ساڵ، ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی. ٦- (فیدیە)ی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەم ساڵ (بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە) ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,122 📊 Click Here