ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ كۆتاییهێنان بە درێژترین داخستنی حكومەت لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا شكستی هێنا. شكستی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە دوای ئەوە هات، 53 ئەندام دەنگیان لەسەر دا و 43 ئەندام دژی بوون، لە كاتێكدا بۆ پەسەندكردنی پێویستی بە 60 دەنگ لە كۆی 100 ئەندامی ئەنجومەنەكە هەبوو. زۆربەی ئەندامانی پارتی دیموكرات دژی پڕۆژەیاساكە دەنگیان دا، بەو پێیەی دەسەڵاتێكی فراوان بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا دەدات، بە جۆرێك ڕێگەی پێدەدات مووچەی ژمارەیەك لە كارمەندانی حكومەت ڕابگرێت. پێشتر ترەمپ لە بەیاننامەیەكدا داوای لە ئەندامانی كۆماریی ئەنجوومەنی پیران كردبوو واز لە یاریكردن لەگەڵ دیموكراتە چەپە توندڕەوەكان بهێنن، هەروەها جەختی لەوە كردبووەوە “كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بە سیاسەتی پەكخستن بهێنرێت و وڵاتەكە دەستبەجێ بكرێتەوە”. سێشەممەی هەفتەی ڕابردووش بۆ چواردەهەمین جار ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای كاتیی بودجە شكستی هێنا و ئەو كات 54 ئەندامی ئەنجوومەنەكە بە بەڵێ و 44 بە نەخێر دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە دا، لەو ڕۆژەشەوە داخستنی حكومیی لە ئەمریكا چووە درێژترین ماوەی لە مێژوودا.
U.S. Speaker of the House Nancy Pelosi and Vice President Mike Pence officiate as a joint session of the House and Senate convenes to confirm the Electoral College votes cast in November's election, at the Capitol in Washington, U.S., January 6, 2021. J. Scott Applewhite/Pool via REUTERS 