لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، ئەنجوومەنی چالاكانی ئیدارەی ڕاپەڕین سەبارەت بە كێشەی گرانی نرخی كارەبا دەڵێن: نووسراوی داواكاریی خەڵكی ڕاپەڕینمان بە بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین داوە كە داواكارییەكانیش خۆیان لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی و چاكسازی لە سیستمی و پسووڵەی كارەبادا دەبینێتەوە. ئەنجوومەنی چالاكانی ڕاپەڕین، داواش دەكەن پارەی كارەبا و ئاو و ڕسومات قەرزەكانی سەر هاووڵاتیان لە پاشەكەوتی مووچە بگێڕدرێتەوە. دەشڵێن: لە ئەگەری بەدەنگەوەنەهاتنمان كاردانەوە شەقام دەجوڵێنین و تا ئاستی بایكۆتی كارەبا و نەدانی كرێیەكەی بەردەوام دەبین.
