خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا ئەنەکەسە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، گەلەکەمان کاروانی شەهیدانی پێشکەش کردووە بۆ بەرگریکردن لە ناسنامەکەی و نەورۆز.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل کە ئیدارەی دیمەشق ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامیدا لەگەڵ ئەو میکانیزمەی کە پەسەندی کرد، هاوتەریب نەبوو لەگەڵ جەوهەری گۆڕانکاری و ئامانجی خوازراوی سیاسی.

دەشڵێت، دەستور کە گوزارشتی لە شوناسە هەمەچەشنەکانی گەلی سوریا نەکرد و تایبەتمەندی گەلی کورد و داواکارییەکانی پشتگوێ خست، هاوکات سەرۆکایەتی سوریا لەفەرمانی پشووە فەرمییە نیشتمانی و ئایینیەکاندا نەورۆزی وەک، جەژنی نەتەوەیی گەلی کورد پشتگوێخست.

ڕونیشیکردەوە، دەسەڵاتە ستەمکار و دیکتاتۆرەکان دەیان ساڵە ناتوانن ڕێگری لە ئاهەنگگێڕانی نەورۆز بکەن. گەلی کورد کاروانی شەهیدانی پێشکەش کردووە بۆ بەرگری لە ناسنامەی خۆیان و مافی خۆیان کە ئەم ڕۆژە وەک جەژنی ئازادی و ئاشتی بەڕێوە ببەن، کە هاوکات نوێنەرایەتی بەهایەکی نەتەوەیی دەکات. میراتێکی کولتووری مرۆیی و مێژووییەو هەروەها لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژێکی هێمای ڕزگاری ناسێندرا.
ئ.ە

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 256 Today: 1,008 📊 Click Here