خوێندراوەتەوە: (966)

سەركردەی وڵاتە زلهێزەكانی ئەورووپا لە دیدارێكدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، جارێكی دیكە پشتیوانیی خۆیان بۆ كیێڤ دووپات كردەوە و هاوكات گومانیان لە بەشێك لە وردەكارییەكانی پێشنیازە نوێیەكەی ئەمەریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا نیشان دا. دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنەی توندی لە زیلینسكی گرت و وتی ڕەشنوسەكەی نەخوێندووتەوە، سەركردەی وڵاتانی ئەورووپا كە بریتی بوون لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ زیلنسكی كۆبوونەوەیەكی دوو كاتژمێریان ئەنجامدا. فریدریك مێرتس ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بە ڕاشكاوی گومانی خۆی لەبارەی هەندێك بەڵگەنامەی ئاشتی ئەمەریكی دەربڕی و ماكرۆنیش جەختی لە گرنگیی لێكنزیكردنەوەی هەڵوێستی ئەوروپا و ئەمەریكا و ئۆكرانیا كردەوە. زیلینسكیش ئاماژەی بەوە دا كە هەندێك بڕیار بەبێ ئەمەریكا و هەندێكی تر بەبێ ئەوروپا نادرێن، بۆیە دەبێت بڕیاری گرنگ بدەن. لەلایەكی دیكەوە، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند كە هیچ گوشارێك لەسەر زیلینسكی دروست ناكات و ئامانجیان گەیشتنە بە ئاشتییەكی دادپەروەرانە و بەردەوام.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 215 📊 Click Here