خوێندراوەتەوە: (967)

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ئاشكرایكردوه، بارانبارین شۆرتی کارەباى له‌شاره‌كه دروستكردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه چەند گەڕەکێک کارەبایان بڕاوە.

ئەندازیار غالب محەممەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندوه، “بەهۆی بارانبارین‌و دروستبونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک شوێن‌و گەڕەک کارەبا نییە، به‌ڵام تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەو چارەسەری کێشەکەن”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕاگەیه‌ندراوێکى بڵاوكردوهتهوهو ده‌ڵێت، “ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین، ئەم کێشانە دوبارە دەبنەوە، کە تەکنیکینو زوو چارەسەردەکرێن”.

بەهۆی پڕۆژەی ڕوناکییەوە، لەزۆرینەی ئەو گەڕەکانەی سلێمانی کە کارەبایان بڕاوە، موەلیدەکانیش ئامادەنین کاربکەنو ئێستا هاوڵاتیان بێ کارەبان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 215 Today: 1,156 📊 Click Here