خوێندراوەتەوە: (12)

كەشناسیی عێراق پێشبینی بارانبارین‌و دابەزینی پلەكانی گەرما لەناوچە شاخاویەكانی هەرێم دەكات‌و دەڵێت، “ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لەناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێتو پلەکانی گەرماش دادەبەزن”.

دەستەی كەشناسیی عێراق دەڵێت، “به‌گوێره‌ى پێشبینیەكان ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئاسمانی هەرێم‌و ناوەڕاستی عێراق هەور دەبێت‌و لەناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو دابەزینی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن”.

سه‌باره‌ت بهكەشوهەوای ئەمڕۆ یەكشەممەو سبه‌ینێ دوشەممەوە دەستەكە وتویهتى، “ئاسمان ساماڵ دەبێت‌و بەهۆی هەڵكردنی بایەكی مامناوەندەوە، تۆز‌و خۆڵ بەرزدەبێتەوە، بەوەش مەودای بینین بۆ كەمتر لەهەشت كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە”.

ئه‌وه‌شى باسكردوه، ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت‌و پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق كەمێك بەرزدەبنەوە.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاندوه، لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لەباشوری ئەوروپاو دەریای ناوەڕاستەوە لەبەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەوه، شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێژەی جیا جیا ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوەو تا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت.

به‌وته‌ى ئاراس جه‌بار، بەگشتیی پێشبینی بارانی کەمو پچڕپچڕ دەکرێت بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگاكانى (سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجەو کەرکوک)و ئیدارەكانى (ڕاپەڕینو سۆران)و لەهەندێ شوێنیش‌دا بڕی بارانەکە زیاتر دەبێت لەنێوان 2 تا 5 ملیممەتر.

ئه‌وه‌شى وتوه، “لەسنوری پارێزگای دهۆکو بەتایبەت ئیدارەی زاخۆ‌و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە کاریگەرییەکانی شه‌پۆله‌كه بەهێز دەبێت‌و لەو ناوچانەدا ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕو تەرزەو چالاکبونی هەورە بروسکەی بەهێز دەبێت کە لەهەندێ شوێنیش‌دا ئەگەری ئەوە دەبێت لافاو دروستببێتو بڕێکی زۆر باران ببارێت لەنێوان 20 تا 50 ملیممەتر”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 2,343 📊 Click Here