بەفربارین سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەستی پێکرد و پاشان کاریگەرییەکەی بەھێزتر بوو و تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەفر لە ھەولێر دوای چەندین ساڵ باری و بەرزاییەکانی دەوروبەری پایتەختی سپی پۆش کرد، بەڵام شەپۆلەکە لە دھۆک و سلێمانی بەھێزترە و سەنتەری شاری سپی پۆش کردووە. ( Fariq Faraj Mahmood - ئاژانسی ئانادۆڵو )
خوێندراوەتەوە: (754)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینی 27-03-2026 کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت. هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت. پلەکانی گەرما / بە ( 1 تــــا 3 ) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر 11 پلەی سیلیزی پیرمام 8 پلەی سیلیزی سۆران 10 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی سلێمانی 9 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی دهۆک 12 پلەی سیلیزی زاخۆ 12 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی سبەی شەممە 28-03-2026 کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەلات پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر. خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک . ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر 13 پلەی سیلیزی پیرمام 9 پلەی سیلیزی سۆران 10 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی سلێمانی 9 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی دهۆک 13 پلەی سیلیزی زاخۆ 14 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی 27-03-2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,472 📊 Click Here