خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ٚ

تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵانەی کە سەردانەکەم بۆ حەسەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە مەبەستی تێکدانی بەرژەوەندییەکانی تورکیا بووە، بە تەواوی ناڕاستە..

ڕۆژی دووشەممە، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند کە سەردانی ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریای کردووە و وتووێژی لەگەڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامداوە.

باراک دەڵێت”وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەت بۆ سوریا، سەردانی حەسەکەم کرد بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی پێشکەوتنەکان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئاداری نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا”.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە نەک تەنیا بۆ سەقامگیری و ئاسایشی سوریا، بەڵکو بۆ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی هەردوو تورکیا و ئەمەریکاش گرنگییەکی سەرەکی هەیە.

باراک جەختی لەوە کردەوە کە “سەردانەکەی بۆ حەسەکە بە شەفافیەتێکی تەواو و بە ڕۆحی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە و هەماهەنگی لە شەڕی دژی تیرۆر ئەنجامداوە کە هەموو ئەمانە ڕاستەوخۆ خزمەت بە بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابورییەکانی تورکیا دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” چالاکییەکانی سەردانەکەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی تورکیا و یەکپارچەیی خاکی تورکیای بەئامانج گرتبێت، بەتەواوی ناڕاستە”.
ئ.ە

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 517 📊 Click Here