به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بهفڕۆكهیهكى تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه، هه‌رێمى به‌ره‌و ئه‌نكه‌ره به‌جێهێشت، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، “سهرلهئێوارهى ئه‌مڕۆ لهكۆشكى كۆماریى، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه”.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، “نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێم، لەگەڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا كۆده‌بێته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق‌و هه‌رێم، دۆخى ناوچه‌كه‌و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاووتوێده‌كه‌ن”.
بەگوێرەی بەرنامەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم كاتژمێر 4ى سهرلهئێوارهى ئه‌مڕۆ لەکۆشکی کۆماریی تورکیا لەئەنكەرە، لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێدەکرێت”.
ڕۆژی 11ی 4ى ئه‌مساڵ نێچیرڤان بارزانی‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لەکۆڕبەندی ئەنتاڵیا یه‌كتریان بینى‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
