خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بارەگای بارزانی لەپەیامێکدا
دەڵێت، پێویستە بە زوترین كات دامودەزگاکانی دەڤەری گەرمیان تاوانبارانی کوشتنی ئەکبەر
حاجی رۆستەم بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسایان بكەن و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیەندرێن.

بارەگای بارزانی
رایگەیاندوە،” بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدکردنی فەرماندەی
پێشمەرگە و كەسایەتیی خەباتگێڕ (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم)ـمان پێ گەییشت، ئەكبەر حاجی ڕۆستەم
تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی دەڤەری گەرمیان و جێی ڕێزی خەڵكی كوردستان بوو
و لەدەست دانی خەسارەت و كەلێنێكی گەورەیە “.

ئەوەشیخستەڕوو،” بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمیی
خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ئەكبەر حاجی ڕۆستەم
و خەڵكی گەرمیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین “.

لەپەیامەکەدا ئەوەش هاتوە،” لە خودای گەورە داواكارین
ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت
“.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 181 📊 Click Here