خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوەو پرسی ڕێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکرد و جەخت لەپابەندبونی هەردولا بە ڕێککەوتنەکەوە کرایەوە تا گرفتی خەڵك و موچە چارەسەر بكرێت.

لەڕاگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە بڵاوكرایەوە كەبافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانیی کوردستان وتویەتی،” لەبەغدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووینەوەو گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا”.

ئەوەش هاتووە،” لەکۆبونەوەکەدا پێویستی ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە و داواکرا هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە بانگەشەیەکی شارستانییانە بەڕێوەببەن و پرۆژەو هەوڵەکانیان لەچوارچێوەی خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکاندابێت”.

هەر بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پرسی رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکرا و جەخت لەپابەندبونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکەوە کرایەوە، بەشێوەیەک مافی خەڵک و دابینکردنی موچە پارێزراوبێت و خەڵک لەململانێ سیاسییەکان دوربخرێنەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 970 📊 Click Here