خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، خەڵک دەزانێت کێ
لەبەغدا رەفیقی هەیە و قسەی دەڕواو دەتوانێت کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکات، لەبارەی
پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمیش دەڵێت،” تا من قەناعەت نەکەم ئەم حکومەتە جیاواز
دەبێت لە حکومەتەکەی تر، دڵنیابن دروستکردنی حکومەت هەر دوادەکەوێت، قەت ناچینە
حکومەتێک کە نەتوانێت خزمەتی ئێوە بکات “.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ خەڵکی کوردستان ڕایگەیاند،” لە هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان توانیتان وابکەن دەنگەکانی یەکێتی بەڕێژەی 93% زیاد بکات، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە
جیاوازە، چونکە ئەمجارە ئێوە نوێنەری خۆتان دەنێرن بۆ بەغدا بۆ ئەوەی پارێزگاریتان
لێ بکات “.

ئەوەشیخستەڕوو،”
دەبێ خەڵک بزانن کێ لەبەغدا رەفیقی هەیە و قسەی دەڕوا؟ ئێمە کە شتێک دەڵێین
جێبەجێی دەکەین، سوتفە نییە کە کێشەیەکی ئەمنی، یان خۆپیشاندان هەیە، خوێندکاران و
مامۆستایان کێشەیان هەیە و لەدەرگای ئێمە دەدەن “.

بافڵ تاڵەبانی
لەپەیامەکەی باسی لەوەشکرد،” دەنگ بدەن بە حزبێک کە لە بەرپرسیارێتی ڕانەگات
و نەترسێت لەخەباتکردن و شەڕکردن بۆ مافەکانی ئێوە “.

سەرۆکی یەکێتی باسی دۆخی
هەرێمی کوردستانی کرد و وتی،” کێشەیەکەی ئێمە زۆرە گەورەترە لە موچە، کێشەی
ئێمە کوردستانە، مافەکانی کوردە، پێکەوەژیانە، سیاسەتی نێودەوڵەتییە، ساڵێک
لەمەوبەر باسی شەڕی ئێران و ئیسرائیلم بۆ کردن، نرخی نەوت چی لێدێت، لێتان دەپرسن
بۆچی خەڵکی تر ئەمانە نابینن “؟

وتیشی،” دەبێ بزانن
بزانێت کێ موچەتان بۆ دابین دەکات و کێ ڕوبەڕوی ملیشیاکان دەبێتەوە؟ یەکێتی ئێستا
زۆر جیاوازە، یەکێتییەکەی ئەمڕۆ ئەو حزبەیە کە ئێوە ویستوتانە، خەبات دەکات و شەڕ
دەکات و بۆ دواوە ناڕوات “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,190 📊 Click Here