خوێندراوەتەوە: (1.6K)

(51) تۆڕ، ڕێکخراو و کەسایەتی، بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە، کە ئاڕاستەی نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە، کە لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن و ئاشكرایانكرد، هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراوە هەیە بۆ دانانی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەژێر کۆنترۆڵی حزبە سیاسیەكاندا.

ڕێكخراوەكان لەدەقی ڕاگەیەندراوەكەیاندا ڕایانگەیاندوە، لەناو زیاتر لەشەش هەزار ڕێکخراوی نا حکومی لەهەرێمی کوردستان، گروپێک رێکخراو جیاکراونەتەوەو مۆڵک و بودجەی گشتی وەردەگرن، بەبێ میکانیزمێکی ڕوون و بوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە. ئەم تەرزە لەڕێکخراو، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکی سیاسیی و حزبی دیاریکراو دەکەن، نەک پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

ڕێکخراوەکان، ڕاشیانگەیاندوە،” ئەوەی جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە، ماوەیەکە زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتان و لایەنە پارەبەخشە نێودەوڵەتییەکان، پشتیوانیی دارایی پێشکەش ئەو جۆرە ڕێکخراوانە دەکەن یان هاوکاریان دەکەن بۆ گەیشتن بە سەرچاوەی دارایی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان.

لەبانگەوازەكەیاندا دەڵێن، داواکارن پێداچونەوە بە میکانیزمەکانی هەڵسەنگاندن (Due Diligence)دا بکەن و پرۆسەیەکی وردتر بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوە هاوبەشەکانتان پەیڕەو بکەن، بۆ دڵنیابون لەسەربەخۆیی سیاسی و داراییان.

جەختیش دەكەنەوە، داوای مامەڵەیەکی دادپەروەرانە و ڕاستەوخۆ دەکەین لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومییە، لەمەودواش چاودێریی هاوبەشەکانمان لە ڕیکخراوەکان و هاوبەشەکانیان دەکەین و ڕاپۆرت لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکەینەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 159 📊 Click Here