خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ژمارەیەك لە بریكارەكانی خۆراك لە كەركووك لەبەرانبەر باڵەخانەی پارێزگا گرد بوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی لە بڕیارێكی نوێی وەزارەتی بازرگانیی عێراق. ئەو بریكارانەی خۆراك دەڵێن، پێشتر هەزار دیناریان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك و لەو بڕەش 500 یان 750 دیناری بۆخۆیان بووە، بەڵام ئێستا وەزارەتی بازرگانی بڕیاری داوە 950 دیناری بۆ حكومەت بگێڕنەوە و تەنیا 50 دینار بۆ خۆیان هەڵبگرن. ئەمەش گرفتی بۆ دروست كردوون و زیان دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 2,399 📊 Click Here