خوێندراوەتەوە: (860)

کۆبونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کۆتاییهاتوزانیویهتى، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیار‌و ڕاوێژێك سه‌باره‌ت بهناکۆکیی هەردوو حکومەتی ههرێمو عێراق پێشكهشنهكرا.

ئه‌گه‌رچى دوێنێ میدیاى نزیك لهپارتى له‌زارى ئەندامێکی ئەنجومەنهكهوه بڵاویكردبوه‌وه، “کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبونەوەی کۆتاییەو تایبهتدهبێت به‌داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان‌و یەکلادەکرێتەوە”، بهڵامزانیویهتى، كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی‌و هه‌فتانه‌ى خۆى بوه‌و هیچ باسێكى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نه‌كراوه.

به‌گوێره‌ى نوێترین زانیارییەکان، ئەنجومەنی دەوڵەت، بڕیاریداوە سبەینێ پێنجشەممە، کۆبونەوەی کۆتایی خۆی ئەنجامبدات تایبه‌ت به‌پرسى داهاتى نانه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.

لەکۆبونەوەی سبەینێدا، ئەنجومەنی دەوڵەت ڕونکردنەوەو بۆچونی یاسایی خۆی لەبارەی ڕاپۆرتەکەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەردەکات کە پەیوەستە بەشێوازی ژماردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم‌و چارەنوسی موچە.

بەمەش، یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سبەینێ دواخراو چاوەکان لەسەر بڕیارە یاساییەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت دەمێننەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 1,795 📊 Click Here