به‌ره‌ى گه‌ل دژى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌و سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى عێراق هاتهدهنگو داواى ڕونكردنه‌وه‌ى به‌په‌له له سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، “له‌ئێستادا سه‌دان كه‌س لهزیندانهكانى كۆماندۆ دژه‌تیرۆرى یه‌كێتیدان”، ده‌شڵێت:”داوا له‌سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كه‌ین بێده‌نگى بشكێنێت‌و ڕ‌ونى بكاته‌وه ئاخۆ ئه‌وه‌ى كرا له‌لاله‌زار به‌فه‌رمانى ئه‌و بوه یان حساب بۆ نه‌كردنى بوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى یه‌كێتییه‌وه”.
بهرپرسو هه‌ڵسوڕاوو كه‌سوكارى گیراوانى لاله‌زار، گردبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زاییان برده به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و سه‌ربارى ڕه‌خنه‌گرتن لێیان له‌و بێده‌نگیه‌ى هه‌ڵیانبژاردوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى له‌سلێمانى ڕویدا، داوایانكرد، “هه‌رچى زوه به‌ده‌نگ بێن‌و لاهور شێخ جه‌نگى‌و هاوڕێكانى به‌زوترینكات ئازاد بكرێن”.
گردبونه‌وه‌كه كاتژمێر 10ى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن كه‌سایه‌تى دیارى به‌ره‌ى گهلو نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانى جیهان بهنهتهوهیهكگرتوهكانو حكومه‌تى ههرێمو عێراقیشه‌وه، له‌تاوانى 22ى ئاب لهپهلاماردانى ماڵى لاهور شێخ جه‌نگى‌و هاوڕێكانى بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد”.
وتیشى، “ئه‌و په‌لاماره له‌كاتێكدا ئه‌نجامدرا، لاهور شێخ جه‌نگى كاندیدى ده‌رچوى په‌رله‌مانى كوردستانه‌و سه‌رۆكى قهوارهیهو هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانیشه”.
جه‌ختیكرده‌وه، “لۆمه‌ى به‌شى هه‌ره زۆرى حزبه كوردستانی‌و عێراقیه‌كانیش ده‌كه‌ین كه به‌ڕاستى زۆر بێێههڵوێست بون”.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “وا نزیكده‌بینه‌وه له‌دوو مانگ، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێم تائێستا هیچ هه‌ڵوێستێكى نییه‌و بێده‌نگى هه‌ڵبژاردوه‌و هیچ ڕێڕهوێكى یاسایی خۆى نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر له‌و پرسه‌دا”.
هه‌ڵسوڕاوه دیارهكهى به‌ره‌ى گه‌ل دژى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش وتى، “داوا له‌سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كه‌ین بێده‌نگى بشكێنێت‌و ڕ‌ونى بكاته‌وه ئاخۆ ئه‌وه‌ى كرا، به‌فه‌رمانى سه‌رۆكى هه‌رێم كراوه، یان حساب بۆ نه‌كردنى بوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى یه‌كێتییه‌وه”.
وتیشى، “له‌عێراق سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى دادوهریىو له‌هه‌رێمی كوردستانیش ڕ‌وى قسه‌و داواكاریمان له‌سه‌رۆكى هه‌رێمه، بێده‌نگى سه‌رۆكى هه‌رێم خۆى له‌خۆیدا گومانى دروستكردوه، چونكه جگه له‌ده‌ست لهناودهستنانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى، هیچى دیكه‌ى نه‌كردوه‌و هیچ لیژنهیهكیشى پێكنه‌هێناوه، له‌كاتێكدا ئێستا سه‌دان كه‌س لهزیندانهكانى كۆماندۆ دژه‌تیرۆرى یهكێتیدانو سه‌دان كه‌سیش ئاواره‌ى هه‌ولێرو ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بون هاوكات پاره‌یه‌كى زۆرى یانه‌ى نه‌ورۆزیش براوه‌و تائێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یانه‌كه”.
نزیکەی کاتژمێر 4ى بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025، ژمارەیەک هێزی زۆرى ئەمنیی لەسلێمانی، هێرشیانکردەسەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لەسێ کاتژمێرو نیو ڕوبەڕوبوەنەوە، سه‌ره‌نجام لاهور شێخ جەنگی سەرۆکى بەرەى گەلو پۆڵاد شێخ جه‌نگى‌و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه دەستگیرکران‌و چه‌ند كه‌سێكیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.