خوێندراوەتەوە: (1.4K)

به‌شێك له به‌شداربووانی دیداری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ى شار له ده‌زگای میدیایی له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتی له توركیا، داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیداری “دوای ساڵێك پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا به‌ره‌و كوێ” ده‌ستیپێكرد كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ى شار له ده‌زگای میدیایی رێكخراوه.

لهپانێلێكی دیداره‌كه‌دا چه‌ندین ئامار و داتا خرانه‌ڕوو له‌باره‌ى به‌رده‌وامی جموجۆڵ و له‌شكركێشیی سوپای توركیا بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك سنور نه‌ماون و سنوری نوێ دیاریكراون، چه‌ندین گوند و دانیشتوانه‌كه‌ى به‌هۆیه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.

به‌شێك له به‌شداربووانی دیداره‌كه داوا ده‌كه‌ن له پێشنیازه‌كانی دیداره‌كه‌دا داوا له حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كه بكرێت كه هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌و جموجولآنه هه‌بێت له داگیركاری و زیانگه‌یاندن به ژینگه و سروشتى كوردستان و هه‌روه‌ها كه‌وتنه‌وه‌ى زیانی گیانی و ماددى.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێت كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و داوای كشانه‌وه‌ى سوپای توركیا و چۆڵكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێـت له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه.

كامه‌ران عوسمان نوێنه‌ری رێكخراوی سی پی تیی ئه‌مریكی ده‌ڵێـت، زۆر جار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوربانییه‌كانی هێرشه‌كانی توركیای به ناوی روداو و ته‌قینه‌وه‌ى نه‌زاندراو تۆماركردووه و هیچ رێگرییه‌كی له هێرشه‌كانی توركیا نه‌كردووه، بگره غه‌دری زۆریشى له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كردووه‌و به‌هانای لێقهوماوانیشهوه نه‌چوون كه به‌ر بۆردومانی سوپای توركیا كه‌وتون به نمونه‌ى بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌ى گوندی سه‌فره له ناوچه‌ى ماوه‌ت له شارباژێڕ.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 2,210 📊 Click Here