خوێندراوەتەوە: (28)

لەهەولێر دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز بیسترانو بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانهشى پارێزگارى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، لەیەکێک لەگوندەکانی دەوروبەری هەولێر، به‌هۆى هێرشى درۆنیه‌وه، شەهیدو بریندار هەیە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكانى نزیك لهپارتى ئاشكرایكردوه، درۆنێک لەگوندی زەرگەزەوی لەناوچەی زرارەتی کەوتوەتە خوارەوە، بەداخەوە شەهیدی لێکەوتوەتەوە.

پارێزگاری هەولێر ده‌ڵێت، “ئەمشەو چەند هێرشێک کرانه‌سه‌ر شاری هەولێرو زۆرینەیەیان تێکشکێنران، بەڵام لەگوندی زەرگەزەوی لەدەڤەری زرارەتی، ژن‌و مێردێک شەهیدبون‌و منداڵەکەیان سەلامەتە”.

وه‌كو باسده‌كرێت، شەهیدەکە ناوى (مو‌سا زراری)یه‌و پێشمەرگەیە، له‌هه‌مانكاتیشدا براى یه‌كێك لهشەهیدانى دەستی گروپى تیرۆریستى داعشە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 253 Today: 1,516 📊 Click Here