خوێندراوەتەوە: (0)

پهیام

بارەگاى فیرقەی حەوتى فەرماندەیی دەڤەری ١ـی هێزەکانى پێشمەرگە بە ژمارەیەک مووشەک کراوەتە ئامانج. سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ى ڕاگەیاند “شەش پێشمەرگە شەهید و نزیکەى ٢٠ پێشمەرگەى دیکە بریندار بوون”. فەرماندەیی دەڤەری ١ـی هێزەکانى پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤-٠٣-٢٠٢٦، لە کاتژمێر ٠١: ٥٠ خولەک بارەگای فیرقەى حەوت بە پێنج مووشەک بۆردوومان کرا”. فەرماندەییەکە لەبارەى هێرشى یەکەمەوە دەڵێت “خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە”. هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە “لە کاتژمێر ٠٢: ٥٠ خولەک، جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک مووشەک ئەنجام درا”. بەڵام باسى لە زیانەکانى هێرشى دووەم نەکردووە. فەرماندەیی دەڤەری یەک جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەیی تەواودان و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە. نێرى لە دەڤەرى سۆران، لە سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە پشتڕاستى کردەوە کە هێر شەکە زیانى گیانیى هەبووە و زیاتر لە ٢٠ پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون. ئەو سەرچاوەیە بە ى ڕاگەیاند “هێرشەکە شەهیدبوونى شەش پێشمەرگە و برینداربوونى نزیکەى ٢٠ پێشمەرگەى دیکەى لىَ کەوتووەتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 254 📊 Click Here