بڕیاروایه سبەینێ یەکشەممە، لەوەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوەیەک به‌ڕێوه‌بچێت بۆ واژۆکردنی دوایین پێشنیازی نێوان حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی عێراق‌و کۆمپانیاکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێم، هەناردەکردنەوەی نەوت‌و داهاتی ناوخۆ، دوو پرسى سەرەکی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەولێرو بەغدان، بڕیاروایه لەسەر هەردووکیان بڕیار بدرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى لیژنەی نەوت‌و گاز لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوه، سبه‌ینێ یەکشەممە کۆتایی بەهەموو گفتوگۆکان لەبارەی نەوتی هه‌رێمه‌وه دەهێنرێت.
هەردوو حکومەتی هەرێم‌و عێراقیش ڕێککەوتون لەسەر پێشنیازێک لەبری ئەوەی 16 دۆلار وەک كرێى بەرهەمهێنان بدرێت بەکۆمپانیاکان، نەوتیان پێبدرێت.
ئه‌وه‌ش زانراوه، سبه‌ینێ ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکە لەنێوان کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانو وەزارەتی نەوتی عێراق واژۆدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، لەگەڵ دانیشتنەکەی سبەینێ یەکشەممەی وەزارەتی نەوت، چاوەڕواندەکرێت هەمان ڕۆژ نوسراوی ئەنجومەنی دەوڵەتیش بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بنێردرێتەوە.
لەکۆتایی هەفتەی پێشوو ئەنجومەنی دەوڵەت دوا کۆبونەوەی خۆی لەسەر شرۆڤە جیاوازەکانی هەرێم‌و بەغدا بۆ داهاتی نانەوتی ئەنجامدا.
دوو سەرچاوە لەناو کۆبونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیانكردبوو وتبویان، “13 دادوەر لەگەڵ بۆچونەکانی هەرێم بون بۆ داهاتی نانەوتی، تەنها دوانیان نەبێ بۆچونیان جیاواز بوە، بۆیە هەموو پێشبنییەنەکان بۆ ئەوەن یه‌كشه‌ممه ئەنجومەنەکە بڕیاری کۆتایی لەبەرژهوەندیی هەرێمی کوردستان بدات”.
پێنجشەممەى ڕابردوش وەزارەتی دارایی عێراق لیستی موچەی هەریەکە لەمانگەکانی حەوتو هەشتی پەسەندکردو لەسەر هەمان ئەو بنەمایە وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە دەکات.
میدیاى نزیك لهپارتى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئەم هەفتەیە بۆ پرسی موچە یەکلاییکەرەوە دەبێت‌و چاوەڕواندەکرێت لەکۆبونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش، بڕیار لەبارەی ناردنی موچەی مانگەکانی حەوتو هەشت بدرێت‌و بۆ مانگەکانی داهاتوش بێ کێشە موچە ڕەوانە بکرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
