وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەمەبەستی کۆنترۆکردنی
هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر بەکارتی ئەلکترۆنی
دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان کرا.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر
لە ڕێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان
کرا، کە پێشتر لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەشکرابوو بەسەر هاوڵاتیان “.
ئەوەشیخستەڕوو، هەر هاوڵاتییەک لەماوەی 30 ڕۆژدا دەتوانێت
لە ڕێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلیکترۆنی دوو بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی هەشت هەزار
و 500 دینار لە ڕێگای
بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسی لەوەشکرد،” هەر ئەمڕۆ
لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی هەشت هەزار و 500
دینار فرۆشرا بە هاوڵاتیان بە کارتی ئەلکترۆنی، لە ڕۆژانی داهاتوشدا لە بەڕێوەبەرایەتی
نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
