
_
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە 26ی ئابی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درا، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بكات و دواتر راستەوخۆ وەزارەتی دارایی عیراق پارەی موچەی مانگی 6 بنێرێت.
بەپێی زانیارییەكانی، رادەستكردنی 120 ملیاری داهاتی نەوتی و نیوەی داهاتی نانەوتی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بە بەغدا تەنها رێكارە كارگێڕییەكانی ماوە و بەر لە تەواوبوونی دەوام لەمڕۆدا، پارەكە رادەستی بەغدا دەكرێت، راستەوخۆ لەدوای رادەستكردنی پارەكەش وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی 6ـی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەكات.
هاوکات، سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەگەر سبەی پارەی مووچە بگاتە بانكەكانی هەرێمی کوردستام، ئەوا رۆژی هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دەكرێت.
