خوێندراوەتەوە: (6.2K)

_

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: :شاندی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی ناردنی بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ.”

بڕیار رەشید ئەمڕۆ سێشەممە بەی راگەیاند، “ئەگەر ئەم دوو رۆژە کاروبارەکان تەواو بکرێت و کۆبوونەوەی لیژنەی هەرێمی کوردستان و لیژنە وەزارییەکە بە بەشداری وەزیری دارای فیدراڵی ئەنجام بدرێت، دەبێت هەرێمی کوردستان رازی بێت بە بەردەوام بوون لەسەر پێدانی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەبێت هەرێمی کوردستان رازی بێت بە بەردەوام بوون لەسەر پێدانی 120 ملیار دینار، هەرچەندە شاندەکە لە هەوڵدان کە ئەمە کەمبکەنەوە، بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکانیش لەسەر ئەم بڕگەیەیە و تێڕوانینی جیاواز هەیە لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ بڕو جۆری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان”.

بە وتەی ناوبراو، یەکێکی دیکە لە خاڵەکان ئەوەیە، “داواکاری کۆمپانیاکانی نەوت دووبارە سەرهەڵبداتەوە، چونکە لە هەمواری یاسای بوودجە هاتووە کە دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت 16$ بێت تاکو لایەنێکی پسپۆڕی نێودەوڵەتییە دەرهێنان و گواستنەوەی هەر کێڵگەیەک بە جیا هەڵدەسەنگێنێت. بەڵام کۆمپانیاکان گومانیان لەوەیە کە دواتر عێراق وەک پێویست پابەند نەبێت بە پێدانی پارەکانیان”.

ئاشکراشی کرد، “ئەگەری هەیە تەمویلکردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆران لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 1,266 📊 Click Here