نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووریی عێراقی رایگەیاندوە، ڕێککەوتنی چاوەڕوانکراوی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نزیکەی 230 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی هێڵی گواستنەوەی جیهانی تورکی، بە واتای زیادبونی کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوتی عێراق نایەت.
مەرسوومی لەوبارەیەوە دەڵێت: عێراق پابەندە بەو بەرهەمهێنانەی کە لەلایەن “ڕێکخراوی ئۆپێک+” بۆی دیاریکراوە، بۆیە هەر زیادبونێک لە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی باکورەوە بۆ تورکیا، بەشێوەیەکی ناچاری لەبەرامبەردا کەمکردنەوەی بڕی نەوتی هەناردەکراوی لەباشورەوە لە ڕێگەی بەندەرە دەریاییەکانەوە بەدوا دێت، ئەمەش وا دەکات کۆی گشتی بڕی نەوتی هەناردەکراو نەگۆڕ بێت.
بەوپێیەی عێراق وەک ئەندامێک لە هاوپەیمانی “ئۆپێک+”، پابەندە بە ڕێژەیەکی دیاریکراو لەبەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕی جیهانی، هەر لەبەر ئەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە مانای زیادبونی کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراو نییە، بەڵکو بە کەمکردنەوەیەکی هاوشێوە لەهەناردەکردنی باشورەوە ڕوبەڕوو دەبێتەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
