خوێندراوەتەوە: (979)

په‌یام ئه‌مریكا پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و جێگیركردنی هێز له غه‌ززه ڕابسپێردرێت. ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پڕۆژه بڕیارێكی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات و تیایدا داوای كردووه واشنتۆن ڕابسپێرن بۆ دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی ڕاگوزه‌ر هه‌روه‌ها جێگیركردنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری له كه‌رتی غه‌ززه. به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆیته‌رز، پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكا هێشتا ته‌واو نه‌بووه و گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت، كاتێك ئاماده بوو پێشكه‌ش به 15 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت. تیایدا ده‌سته‌یه‌ك به ناوی “ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی” وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕاگوزه‌ر هه‌ڵده‌ستن به دروستكردنی هێزێكی كاتیی نێوده‌وڵه‌تی كه‌هه‌موو پێویستییه‌كانیان له‌به‌رده‌ست ده‌بێت و ئامانجیان دابینكردنی ئاسایش و كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و چه‌كداماڵینی له گرووپه چه‌كداره‌كانی غه‌ززه. پرۆژه‌كه داواشی كردووه، بانكی نێوده‌وڵه‌تی سندووقێكی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه دروست بكات. هاوكات كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا قهواهری زایۆنی تێبینیی له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كه هه‌بوو به‌ڵام له‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا له دژایه‌تییه‌كه‌ی كشاوه‌ته‌وه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 131 📊 Click Here