خوێندراوەتەوە: (319)

عێراق دوو گرێبەستی بۆ پەرەپێدان لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژوو كرد. ئەمرۆ دووشەممە، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی تۆم باراك، نێردەی ئەمریكا، لە ڕێوڕەسمێكدا، كۆمپانیاكانی نەوتی بەسرە، زیقار و باكوور دوو گرێبەستیان بۆ پەرەپێدان لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوت لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی واژووكرد. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران ڕایگەیاندووە، گرێبەستی یەكەم لە نێوان كۆمپانیای نەوتی بەسرە و كۆمپانیای شیڤرۆن، تایبەت بە گواستنەوەی بەڕێوەبردنی كێڵگەی نەوتی “ڕۆژئاوای قورنە/2” و گرێبەستی دووەم لە نێوان كۆمپانیاكانی نەوتی زیقار و باكوور و كۆمپانیای شیڤرۆن واژووكراوە، ئەوەیش بە ئامانجی پەرەپێدان لە كێڵگەی نەوتی ناسرییە و كێڵگەی نەوتی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین. باسی لەوەش كردووە كە حیان عەلدوغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئامادەی ڕێوڕەسمی واژووكردنی گرێبەستەكان بوون. هەروەها لە ڕێوڕەسمەكەدا سوودانی ڕأیگەیاندووە: ڕاگەیاندووە كە لە ڕێگای ئەم گرێبەستەنەوە، ئاستی ئابووریی پارێزگاكانی زیقار و سەڵاحەددین زیاتر دەبوژێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 167 📊 Click Here