خوێندراوەتەوە: (1.6K)

بەرهەمهێنەرى زنجیرەی تاران كە درامایەكی ئیسرائیلییە دژی ئێران لە ئوتێلێكدا لە یۆنان بە مردوویی دۆزرایەوە. ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی كەسوكارەكەی پەیوەندیان لەگەڵی پچڕاوە، شەوی ڕابردوو تەرمی (دانا ئیدن)ی تەمەن 52 ساڵ لە ژوورەكەی خۆیدا لە ئوتێلێكی ئەسینا دۆزراوەتەوە. سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بە گومانەوە باسی ڕوداوەكەیان كردووە بەڵام فەرماندەیەكی پۆلیسی یۆنان دەنگۆكانی ڕەتكردووەتەوە و باسی لەوە كردووە، لێكۆڵینەوەیان لەدۆسیەكە دەست پێ كردووە و مامەڵەی سەرەتاییان لەگەڵ ڕووداوەكە ئەوەیە كە ناوبراو خۆی كوشتووە، هەندێك دەرمانی خۆكوژییش لە ژوورەكەیدا دۆزراوەتەوە. لای خۆیەوە دەستەی پەخشی گشتیی ئیسڕائیلی بڵاوی كردووەتەوە، دان ئیدن، بە مەبەستی تۆماركردن و وێنەگرتنی وەرزی چوارەمی زنجیرەی تاران لە یۆنان بووە. زنجیرەی تاران یەكێك لە دراما بەهێزەكانی قەوارەی زایۆنییە دژی ئێران، باس لە چالاكییەكانی دەزگای هەواڵگریی ئیسڕائیلی ناسراو بە مۆساد دەكات لەناو خاكی تاراندا، لە ساڵی 2020 ـەوە دەستی بە پەخش كردووە و تا ئێستا سێ وەرزی لێ بڵاو كراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 2,338 📊 Click Here