بەتۆمەتی
ئەنجامدانی کاری گەندەڵی و لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، وەزیری ناوخۆ
بڕیاریدا بە دورخستنەوەی بەڕێوەبەی فەرمانگەی شارستانی خانەقین و راژەگەی گواسترایەوە
بۆ بەغدا.
کاروان یاروەیس،
ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە،” دوابەدوای هەوڵەکانمان لەسەردانیکردنی
خانەقین و ناردنی نوسراوی رەسمی بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق و دەستەی نەزاهەی فیدرالی
لەبارەی بونی گەندەڵی و بەرتیلخواردن لە فەرمانگەی نفوسی خانەقین، بەسوپاسەوە عەبدولئەمیر
شەممەری وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا بەلابردنی بەرێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی
راژەکەی بۆ بەغدا “.
ئەوەشیخستەڕوو،”
پەیوەندییمان بە بەرێوەبەری گشتی نفوسی دیالەوە کرد، جەختمان کردەوە، کە بەرێوەبەری
نوێ پێویستە بنەبڕی بەرتیل و گەندەڵی بکات و هاوسەنگی رابگرێ لەخانەقین کە ناوچەیەکی
هەستیارە “.
کاروان یاروەیس دەڵێت،”
بەرێوەبەری گشتی نفوسی دیالە دڵنیاییدا کە بەوردی چاودێری کاروباری نفوسی خانەقین
دەکەن و رێگەنادەن بەرتیلخواردن تەشەنەبکات و ووتیشی هەفتەی داهاتوو بەکردەیی کردنەوەی
نووسینگەی پاسەپۆرتی خانەقین ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.