خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بەریتانیا جەخت دەكاتەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابێت، ئەڵمانیاش دەڵێت: جەنگەكە هی ئێمە نییە. كییەر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، كردنەوەی گەرووی هورمز كارێكی “قورس”ـە، ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا شەو و ڕۆژ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و كەنداو لەسەر هێڵن و هەماهەنگیی ڕۆژانە دەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە و گەڕاندنەوەی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی بۆ ناوچەكە. ستارمەر لە لێدوانێكدا دڵنیایی دا، وڵاتەكەی پەلكێشی ناو جەنگی دژی ئێران نابێت. ڕاشیگەیاند: تەنیا ئامانجیان گەیشتنە بە چارەسەرێكی خێرا بۆ كۆتاییهێنان بەو ململانێیە و نایانەوێت ببنە بەشێك لە ئاگری جەنگێكی گشتگیر. هاوكات یۆهان ڤادی ڤۆڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: پێی وا نییە هاوپەیمانیی ناتۆ هیچ ڕۆڵیكی سەربازیی لە گەرووی هورمز هەبێت. وتیشی: چاوەڕێی ئەمریكا و ئیسرائیلن كە ئاگاداریان بكەن كە ئایا جەنگ، ئامانجەكانی خۆی پێكاوە یان نا. هەرەها وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: جەنگی ئێران هیچ پەیوەندییەكی بە هاوپەیمانیی ناتۆوە نییە و بەرلین هیچ جۆرە بەشدارییەك لە جەنگی سەر ئێراندا ناكات، تەنانەت هیچ هەوڵێكیش نادات كە گەرووی هورمز بە ڕێگای سەربازی بمێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 253 Today: 1,516 📊 Click Here