بەفر دارستان و ناوچە شاخاوییەكانی برادۆستی داپۆشیوە، ئەم كەشوهەوایەش برسێتی بۆ باڵندەی كێوی بەدوای خۆی داهێناوە و خۆراكیان نەماوە، بەو هۆیەوە بۆ پەیداكردنی خۆراك نزیك گوند و ئاوایەكان بوونەتەوە، ئەمەش وای كردووە دیاردەی ڕاوكردن زیاد ببێت. بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆرانیش دەڵێت، “ئەگەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان نەپارێزین، دڵنیابن کۆچدەکەن بۆ وڵاتانى دراوسێ”.
