بۆ وەرگرتنی مووچەی سێ مانگ پێش ئێستا، بەشێكی زۆری مووچەخۆرانی گەرمیان چەندین كاتژمێر چاوەڕوانی كردنەوەی دەرگای بانكی كەلار بوون.
خانەنشینانیش لە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ناڕازین و دەڵێن: چەندین ساڵ لە كاتی فەرمانبەریدا لە مووچەی ئەوانی بڕیوە و كەس نازانێت چی لەو پارەیە كراوە و ساڵانە دوو بۆ سێ مووچەیان دەخورێت.
