خوێندراوەتەوە: (925)

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، خۆراك و ئاردی 700 هەزار كەس بەهۆی پڕنەكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك دەبڕدرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕایگەیاند، ڕۆژی 27ی 10ئەم مانگەوە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەمی ئەمساڵ دەستیپێكردوەو بریكارەكان پسوڵەیان وەرگرتوەو لەم هەفتەیەدا لەڕێگەی بریكارەكان خۆراك دابەش دەكرێت.”

وتیشی،” بەشەخۆراكی حەوتەم پێكهاتوە لەبرنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەك، زەیت لیترێك، 400 گرام دۆشاوی تەماتە و كیلۆیەك لەپاقڵەمەنییەكان.”

نەوزاد شێخ كامیل جەختیكردەوە “ئەو 700 هەزار كەسەی هەرێمی كوردستان كە بەهۆی پڕنەكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك، بەشەئارد و بەشەخۆراكیان بڕاوە، بۆ بەشەخۆراكی تازەش پێیان نادرێت، چونكە هێشتا پڕۆسەی خۆتۆماركردنی نوێ نەكراوەتەوە.”

ڕونیشیكردەوە،” ئەوانەی خۆراكیان ڕاگیراوە، كەی فۆرمیان پڕكردەوە دەبنەوە خاوەن فۆرم و لەمانگەكانی ئایندە خۆراك و ئاردیان بۆ دێتەوەو ئەو مانگانەی لێیان بردڕاوە قەرەبو ناكرێنەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 159 📊 Click Here