خوێندراوەتەوە: (822)

پهیام لە ئێستادا شەپۆلێکی بەفربارینی زۆر ناوچەی سیتەکی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات ڕێژەی بەفربارینەکە زیاد بکات، بەو هۆیەشەوە مەترسی بەستنی ڕێگاکان لە درەنگانێکی شەودا هەیە. بۆ ڕێگریگرتن لە گرتنی ڕێگاکان، بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای شارباژێڕ و بە هاوکاری تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ و سریەی پێشمەرگەی تونێلی سکرتاریەت، دەستکراوە بە پاککردنەوەی ڕێگاکان و لێدانی کاسیحە. هاوکات تیمەکان لە هەوڵدان بۆ ڕشتنی خوێ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەستنی ڕێگاکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان. لای خۆشیانەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکەن کە زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و تەنها بۆ حاڵەتی زۆر پێویست ڕێگاکە بەکارنەهێنن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی گشتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 878 📊 Click Here