بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی ئابڕووبەر و قێزەونی جیفری ئێپستین؛ وەزارەتی دەرەوەی نەرویج باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق و ئوردن لە پۆستەكەی دوورخستەوە. وەزارەتی دەرەوەی نەرویج لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی بڵاو كردوەتەوە، “شكستمان هێناوە لە هەڵسەنگاندنی مونا یول” و ئەو تێوەگلاوە لە دۆسیەكانی جیفری ئێپستین و دەست لە كارەكەی دەكێشێتەوە وەك باڵیۆزی وڵاتەكەمان لە ئوردن و عێراق. وەزارەتی دەرەوەی نەرویج راشیگەیاند، مونا یول، ناوی لە دۆسیەكاندا هەیە و بانگێشتی وڵات دەكرێتەوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، تاكو ئەو لێكۆڵینەوانەش تەواو دەبێت، لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە و لە هەموو پۆست و بەرپرسیارێتییەك دادەماڵدرێت. نەرویج ڕایشیگەیاندووە، دەركەوتووە كە باڵیۆزی ئێمە لە ئوردن و عێراق پەیوەندی هەبووە لەگەڵ جیفری ئێپستین و ئەوە تاوانێكی گەورەیە چونكە ئەو كەسە لە دۆسیەی قێزەون تێوەگلاوە، ئەم دۆسیەیەش ئەركێكی زەحمەت دەخاتە ئەستۆی ئێمە بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ ئەو پۆستەی كە لای ناوبراو بووە.
