An Iraqi oil technician turns a valve at a gas installation as flames resulting from the burning of excess hydrocarbons rise in the background at the Nahr Bin Omar natural gas field, north of the southern Iraqi port of Basra on January 22, 2018. Iraq will is expected to sign a memorandum of understanding with US energy company Orion on January 22 to tap gas at the oil field in the south of the country, the petroleum ministry said. The Nahr Bin Omar field, situated in the hydrocarbon-rich Basra province, is currently producing 40,000 barrels of oil a day, but only a small part of the gas from the field is being exploited. / AFP PHOTO / HAIDAR MOHAMMED ALI
خوێندراوەتەوە: (858)

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەوە بڵاوی كردووەتەوە ئەمریكا هۆشداری بە سیاسییە باڵاكانی عێراق داوە لە ئەگەری بوونی گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران لە حكومەتی داهاتوودا سزا دەخاتە سەر فرۆشتنی نەوتی وڵاتەكە. ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە هەر یەك لە نووسینگەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران، بانكی ناوەندیی عێراق و نێردەی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادە نەبوون لەبارەی زانیارییەكانەوە لێدوان بدەن، بەڵام وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: واشنتۆن پشتگیری لە سەروەریی عێراق دەكات، ئەوەش هیچ ڕۆڵێك بۆ میلیشیاكانی پاڵپشتیكراو لەلایەن ئێرانەوە ناهێڵێتەوە. ڕۆیتەرز دەڵێت: هۆشدارییەكە تیشكی خستووەتە سەر 58 ئەندامی پەڕلەمانی عێراق كە ئەمریكا وەك كەسانی سەر بە ئێران دەیانبینێت، یەكێك لەوانەیش عەدنان فەیحانە كە وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردراوە و ئەمریكا دژایەتی كردووە. لەو بارەیەوە یەكێك لە بەرپرسانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە: “هێڵە گشتییەكەی ئەمریكا ئەوەیە كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكومەتی نوێ ڕادەگرن ئەگەر هەر یەكێك لەو 58 پەرلەمانتارە لە كابینەی حكومەتدا نوێنەرایەتییان هەبێت، ئەوەیش بەو مانایەی گواستنەوەی دۆلاری فرۆشراوی نەوت ڕادەگرێت كە لە هەژمارێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە بانكی فیدراڵی یەدەگی نیویۆركدا دەپارێزێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 726 📊 Click Here