بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە لە ئێران، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی هەموو جۆرە باڵندە و پەلەوەرێكیان لەو وڵاتەوە قەدەغە كرد. كشتوكاڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی خۆپارێزی ڕێوشوێنەكان توند كراونەتەوە و دوای ئاشكرابوونی ژمارەیەك تووشبوو بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئێران، بە هەموو شێوەیەك هاوردەكردنی باڵندە و بەرهەمەكانیان وەك هێلكە قەدەغە كراوە، وتیشی: دەبێت نەخۆشخانە ڤێتێرنەرییەكان لە بوونی هەر گومانێك تاقیگەی ناوەندی ئاگادار بكەنەوە. هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش بەمەبەستی خۆپارێزی بە هەمان شێوە بڕیاری قەدەغەی هەموو جۆرە باڵندە و پەلەوەرێكی لە ئێرانەوە قەدەغە كرد.
