ـ هەردی حەسەن:
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی نافەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانى عێراق، لەشاری ڕانیەو دەوروبەری لەچەند جێگەیەک تەقەی هه‌ڕه‌مه‌كى كرا‌و به‌هۆیه‌وه سێ کەس برینداربون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕانیه ئاشكرایده‌كات، “برینى یه‌كێكیان سه‌خته‌و ڕه‌وانه‌ى سلێمانى كراوه”.
سەرچاوەیەک لەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە بەی ڕاگەیاند، “بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە سێ کەس برینداربوون کە یەکێك له‌وانه منداڵ بوەو برینهكهشى سەخته”.
وتیشى، “یەکێک لەبریندارەکان منداڵه‌و دوای گەیشتنی بەنەخۆشخانەو چارەسەری سەرەتایی، ڕەوانەی شاری سلێمانیمان کرد، دووکەسەکەی دیكه‌ش ژن‌و گەنجێک بون‌و چارەسەری پزیشکیان بۆکراو ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە”.
لەسەر ئەو تەقەکردنەی شەوی ڕابردوو، تائێستا لیژنەی ئەمنی لەهێزەکانی پۆلیس‌و ئاسایش لەئیدارەی ڕاپەڕین، هیچ ڕاگەیهندراوێكیان بڵاونەکردوهتەوە.
وێنه‌ى ئه‌و منداڵه به‌هۆى ته‌قه‌ى ههڕهمهكیهوه له‌ڕانیه برینداربوو
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
