خوێندراوەتەوە: (1.1K)

میدیاكانی سوریا ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ پێكدادان لەنێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بەسوپای سوریا‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەنزیك بەنداوی تشرین ڕویدا، لەبەرامبەردا هەسەدە بەچەكی قورس وەڵامی داوەتەوە.

میدیاكانی سوریا بڵاویكردەوە، پێکدادان لەنێوان سوپای سوریا‌و هێزەکانی هەسەدە لەسەر میحوەری سەعیدین لەنزیک بەنداوی تشرین لەگوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕویداوە.

بەگوێرەی میدیای سوریا، هەسەدە بەهاوەن گوندەکانی سەعیدین و چیای ئەلقیشلەو ئەلنەعیمییەی لەسەر هەمان میحوەر کردوەتە ئامانج.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی هەفتەیەكە هێرشی گورپە چەكدارەكانی سەر بەحكومەتی سوریا بۆ سەر هێزە كوردییەكان لەچەند ناوچەیەكی سوریا بەردەوامی هەیە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 677 📊 Click Here