خوێندراوەتەوە: (6.3K)

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بانگەوازێكدا، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، ”ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنورەكەمان دەكەینەوە ماوەیەكە باندێك پەیدابوون هەڵدەستن بە داونلۆدكردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی كەوا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیكردن وەك (سناپ چات ، فەیسبووك ، ئینستاگرام ..) بە گشتی (public) دادەندرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوباندە دوای داونلۆدكردنی ئەوەی مەبەستیانە، دواتر هەڕەشە لە خاوەنی وێنە و ڤیدیۆیەكە دەكەن بۆ بەدەستهێنانی پارە، و بە پێچەوانەوە بڵاوی دەكەنەوە، جگە لەوەش هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوە و دەستكاریكردن و دانانی نووسینی نەشیاو لەسەر وێنە و ڤیدیۆكان، دوور لە هەموو بەهایەكی ئەخلاقی و ئینسانی و ئاینی.
پۆلیسی ڕاپەڕین داوا لە هاووڵاتیان دەكات “خۆیان بپارێزن لە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەكانتان ، بە شێوەی گشتی (public) لە هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێكی لەم چەشنە دەتوانن سەردانی نوسینگەكانی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 1,558 📊 Click Here